ئومێد خۆشناو بۆ هاووڵاتییان: ئەمشەو هاتوچۆی سەر شەقامەکان کەمبکەنەوە
Kurdistan24 · 7 Nov 2026

ئومێد خۆشناو بۆ هاووڵاتییان: ئەمشەو هاتوچۆی سەر شەقامەکان کەمبکەنەوە

پارێزگاری هەولێر لە پەیامێکی بە پەلەدا داوای لە هاووڵاتییان کرد بە مەبەستی رەخساندنی دەرفەت بۆ تیمە خزمەتگوزاری و فریاگوزارییەکان، ئەمشەو هاتوچۆی سەر شەقامەکان کەمبکەنەوە مەگەر بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت. هاوکات ئاشکرای کرد، تا ئێستا هیچ بڕیارێک بۆ ڕاگەیاندنی پشووی فەرمی نەدراوە. شەممە، 7ی تشرینی دووەمی 2026، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە پەیامێکدا هۆشداریی دایە هاووڵاتییان لەبارەی دۆخی هاتوچۆی سەر شەقامەکان و ئاستی ئامادەباشیی تیمە خزمەتگوزارییەکان لە کاتی بەردەوامیی شەپۆلی بارانباریندا.


⬅ Back home Read full article ➡