Kurdistan24 · 7 Nov 2026
ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی سێقۆڵیی ترەمپ، پووتین و شی جینپینگ دەکرێت
بەیژینگ و مۆسکۆ ئاشکرایان کرد، ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی لووتکەیەکی مێژوویی سێقۆڵی لە نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی رووسیا و شی جینپینگ، سەرۆکی چین لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لووتکەی ئاپیک لە شاری شێنژنی چین دەکرێت. شەممە 7ی تشرینی دووەمی 2026، ماو نینگ، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پشتڕاستی کردەوە، بەیژینگ لە پەیوەندیدایە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بە رێکخستنی کۆبوونەوەی نێوان سەرکردەی سێ وڵاتە زلهێزەکە.
⬅ Back home
Read full article ➡