964media · 7 Nov 2026
لافاو دیوارێکی 50 مەتری قوتابخانەی نوێگەریی لە چەمچەماڵ رووخاند
964+ عەزیز عەبدوڵا - چەمچەماڵ باران و لافاوی ئەمشەو زیانێکی گەورەیان بە قوتابخانەی نوێگەری لە گەڕەکی ەاپەڕینی چەمچەماڵ گەیاند و زیاتر لە 50 مەتر لە دیواری قوتابخانەکە رووخاوە. قوتابخانەکە 900 خوێندکاری هەیە. بەرزان محەمەد، بەڕێوەبەری قوتابخانەی نوێگەری، لە لێدوانێکدا بە 964ی وت، بەهۆی هاتنی ئاوێکی زۆر بۆ ناو قوتابخانەکە، دیوارەکەی رووخاوە و زەوی بیناکەش بەهۆی کۆبوونەوەی ئاو لاواز بووە.
⬅ Back home
Read full article ➡