دوو پێکراوی بەرشەلۆنە گەڕانەوە
VAR · 7 Nov 2026

دوو پێکراوی بەرشەلۆنە گەڕانەوە

ژمارەی یاریزانە پێکراوەکانی بەرشەلۆنە لە شەش یاریزانەوە بۆ چوار یاریزان کەم بونەوە. لەدواین راهێنانی بەرشەلۆنەدا هەردوو یاریزان کریستنسن و ئیریک گارسیا گەڕانەوە و بەشداریان کرد. بەوەش ئێستا تەنها چوار یاریزان لە یانەی بەرشەلۆنە بە پێکراوی ماونەتەوە. چوار یاریزانەکەش بریتین لە ئاسپارت و کۆندی و ئۆلمۆ و بارداخچی. یانەی بەرشەلۆنە داوای لە یاریزانەکان کردوە لە وەستانی نێودەوڵەتیدا ئاگاداری خۆیان بن و بە پێکراوی نەگەڕێنەوە بۆ ریزی یانەکەیان.


⬅ Back home Read full article ➡