964media · 7 Nov 2026
سبەینێ قوتابخانەکانی چەمچەماڵ پشوویانە
964+ ئەحمەد مستەفا قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ رایگەیاند، بەهۆی نالەباری کەشوهەوا، سبەی یەکشەممە 8.11.2026، لە هەموو ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە پەروەردەی چەمچەماڵ پشووی فەرمی دەبێت. بەپێی راگەیەندراوی قایمقامیەتی چەمچەماڵ، ئەم بڕیارە بە راوێژ لەگەڵ بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزا و بە فەرمانی قایمقامی چەمچەماڵ دراوە. بە گوێرەی بڕیارەکە، تاقیکردنەوەکانی ئەو رۆژە دەخرێنە رۆژی دواتر، ئەم بڕیارە هەموو ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری قەزای چەمچەماڵ دەگرێتەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡