ئاو چووەتە زیاتر لە 40 ماڵەوە لە قەریەتاغ
964media · 7 Nov 2026

ئاو چووەتە زیاتر لە 40 ماڵەوە لە قەریەتاغ

964+ ئەحمەد شەمزین - هەولێر بەهۆی بارانی بەخوڕ و گیرانی مەزراکانەوە لە گوندی قەریەتاغی هەولێر ئاو چووتە زیاتر لە 40 ماڵەوە و زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە. رێبوار ئەحمەد هاوڵاتی گوندەکەیە و بە 964ی وت، تەنیا توانیویانە ماڵ و منداڵیان رزگار ببکەن ئەگینا چی لە ناو ماڵەکانیان بووە هەمووی ئاوی تێچووە و وێران بووە. وتیشی، ئەمە یەکەم ساڵ نییە وایان لێ دێ هۆکارەکەش ئیهمالی دەزگا پەیوەندیدارەکانە و مەزاراکان پاک ناکانەوە زووزوو بۆیە دەبێتە هپی کۆبوونەوەی ئاو و ئەم زیانە کە تەنانەت ئۆتۆمبێلیشی بردووە.


⬅ Back home Read full article ➡