بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتییان؛ کارەبا لە هەندێک ناوچە بە کاتی دەبڕدرێت
964media · 7 Nov 2026

بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتییان؛ کارەبا لە هەندێک ناوچە بە کاتی دەبڕدرێت

964+ ئەحمەد مستەفا بەهۆی بەردەوامبوونی شەپۆلی بارانبارین و مەترسیی رودانی شۆرتی کارەبا، وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، لە هەندێک گەڕەک و ناوچە، بەتایبەتی ئەو شوێنانەی ئاو لێیان کۆبووەتەوە، کارەبا بە کاتی دەبڕدرێت. لە راگەیەندراوێکدا، وەزارەتەکە ئاشکرای کرد، تیمەکانیان ئامادەکردووە بۆ بڕینی کاتیی کارەبا لە هەر شوێنێک کە بەهۆی کۆبوونەوەی ئاو و بارانبارینەوە، مەترسی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان دروست بکات.


⬅ Back home Read full article ➡