964media · 7 Nov 2026
هەورەبروسکە پاسەوانێکی سنووری بریندار کرد
964+ ئاکام غەفوور - سۆران پاسەوانێکی سنوور بەهۆی لێدانی هەورەبروسکە لە بارەگایەکی پاسەوانی سنووری لە گۆشینەی چیای حەسەن بەگ لە چۆمان بریندار بووە و بۆ چارەسەری گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە. ئەحمەد حەسەن، بەڕێوەبەری تەندروستی چۆمان لە لێدوانێکدا بە 964ی وت، هەورەبروسکە لە بارەگایەکی پاسەوانی سنووری داوە و یەکێک لە پاسەوانەکان بریندار بووە و گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی چۆمان. بەوتەی بەڕێوەبەری تەندروستی چۆمان، تەمەنی بریندارەکە 23 ساڵە و خەڵکی ئیداری سەربەخۆی سۆرانە.
⬅ Back home
Read full article ➡