964media · 7 Nov 2026
بەشیکی زۆر لە ماڵەکانی گەڕەکی شێخ ئەحمەد ئاویان تێچووە
964+ رێباز یونس هەولێر بەشێکی زۆر لە گەڕەکەکانی هەولێر ئاو چووەتە ناو ماڵەکانیانەوە و زەرەرو زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە، یەکێک لە گەڕەکەکان گەڕەکی شێخ ئەحمەدە. چەند هاوڵاتییەک قسەیان بۆ 964 کردووە کە بەدیار ماڵە پڕ لە ئاوبووەکانیان وەستاون و دەڵێن، یەک شتیان بۆ دەرنەچووە و هەمووی ئاو وێرانی کردووە. کەسێکی دیکەش دەڵێت چەند ئۆتۆمبێلێکیان ئاو بردوویەتی و ئاویشیان تێچووە.
⬅ Back home
Read full article ➡