پارێزگاری سلێمانی تەلەفۆنی بۆ پارێزگاری هەولێرکرد؛ ئامادەین
964media · 7 Nov 2026

پارێزگاری سلێمانی تەلەفۆنی بۆ پارێزگاری هەولێرکرد؛ ئامادەین

964+ ئەحمەد مستەفا هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ئامادەیی تەواوی خەڵک و حکومەتی خۆجێی سلێمانی بۆ هاوکاری و پشتیوانی لە پارێزگای هەولێر دەربڕی. ئەو پشتیوانییە دوای بارانە بەلێزمەکە و دروستبوونی لافاو هات، لە ژمارەیەک گەڕەکی هەولێر. لەو پەیوەندییەدا، کە پارێزگای سلێمانی بەشێکی ناوەڕۆکەکەی ئاشکرا کردووە، هەڤاڵ ئەبوبەکرد، ئامادەیی پارێزگاکەی دەربڕیوە بۆ ئەنجامدانی هەر ئەرک و هاوکارییەک، کە پێویستییەکانی هەولێر دابین بکەن.


⬅ Back home Read full article ➡