سێنتکۆم: کەشتییەکی بازرگانیمان لە کەنداوی عومان پەکخست
Kurdistan24 · 8 Nov 2026

سێنتکۆم: کەشتییەکی بازرگانیمان لە کەنداوی عومان پەکخست

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، هێزەکانیان کەشتییەکی بازرگانییان لە کەنداوی عومان پەکخست، دوای ئەوەی هەوڵیدابوو گەمارۆی دەریاییی سەر ئێران بشکێنێت و گوێی بە هۆشدارییە بەردەوامەکانی سوپای ئەمریکا نەدابوو. سێنتکۆم لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس روونیکردەوە، کەشتیی بازرگانیی (M/V Huda) کە ئاڵای سانت کیتس و نێڤیسی هەڵگرتبوو، دوای سەردانیکردنی بەندەرێکی ئێران هەوڵیدابوو ئاوە هەرێمییەکانی ناوچەکە جێبهێڵێت.


⬅ Back home Read full article ➡