ئەمڕۆ مووچەی مانگی 10 دابەش دەکرێت
Kurdistan24 · 8 Nov 2026

ئەمڕۆ مووچەی مانگی 10 دابەش دەکرێت

ئەمڕۆ یەکشەممە 8ی تشرینی دووەمی 2026، مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت. بەگوێرەی لیستی دابەشکردنی مووچە و تیمی پڕۆژەی "هەژماری من"، لەم مانگەدا زیاتر لە 1 ملیۆن و 30 هەزار مووچەخۆر بە شێوەی دیجیتاڵی و لە رێگەی کارتی بانکییەوە مووچەکانیان وەردەگرن. هەروا بەگوێرەی لیستی دابەشکردنی مووچە ئەمڕۆ خانەنشینی شارستانی و پێشمەرگە مووچە وەردەگرن.


⬅ Back home Read full article ➡