Kurdistan24 · 8 Nov 2026
پێنج تیمی بەرگریی شارستانیی سۆران بۆ هاوکاریکردنی هەولێر بەڕێکەوتن
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند، پێنج تیمی فریاگوزارییان رەوانەی شاری هەولێر کردووە بە مەبەستی هاوکاریکردنی تیمەکانی بەرگریی شارستانی و بەهاناوەچوونی هاووڵاتییان لە کاتی دروستبوونی لافاوەکەدا. رەوەند مەغدید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران بە کوردستان24ی گوت: "بە سەرپەرشتی و بەشداریی عەقیدی پۆلیس کاروان میراودەلی، پێنج تیمی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران لە کاتژمێر 10:30ی ئەمشەو بەڕێکەوتوون بۆ یارمەتیدانی هاوکاران و هاوپیشەکانمان لە شاری هەولێر."
⬅ Back home
Read full article ➡