Kurdistan24 · 7 Nov 2026
ئەردۆغان و ترەمپ تاوتوێی دۆخی ئێران و جەنگی رووسیا و ئۆکرانیایان کرد
رەجەب تەییب ئەردۆغان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، پرسی گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران، و جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراینای تاوتوێ کرد. شەممە 7ی تشرینی دووەمی 2026، بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنیی لە نێوان رەجەب تەییب ئەردۆغان و دۆناڵد ترەمپ باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی ئەنقەرە و واشنتن لەگەڵ پێشهاتە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان کردووە.
⬅ Back home
Read full article ➡