سەدان ئۆتۆمبێل و ماڵی هاوڵاتیان زیانیان بەرکەوت و دوو کەسیش گیانیان لەدەستدا
964media · 8 Nov 2026

سەدان ئۆتۆمبێل و ماڵی هاوڵاتیان زیانیان بەرکەوت و دوو کەسیش گیانیان لەدەستدا

964+ شۆڕش قادری لە هەولێر سەدان ئۆتۆمبێل و ماڵی هاوڵاتیان زیانیان بەرکەوت و دوو کەسیش گیانیان لەدەستدا، کورت و پوخت پێتان دەڵێن شەوی رابردوو لە هەولێر چی روویدا. ئێوارەی دوێنێ و دوای هاتنی شەپۆلێکی بارانی بەلێزمە، جگە لە گەڕەکانی ئەتراف و دەورووبەری هەولێر، ئاو لەناو بازاڕ و گەڕەکانی شێخ ئەحمەد و سێتاقان و رێگای کۆیە و لای نەخۆشخانەی رزگاری کۆبووەوە و لافاو دروست بوو.


⬅ Back home Read full article ➡