بەهۆی لێڵیی ئاو وێستگەکانی پاڵاوتنی ئاو لە هەولێر بەکاتی وەستاون
964media · 8 Nov 2026

بەهۆی لێڵیی ئاو وێستگەکانی پاڵاوتنی ئاو لە هەولێر بەکاتی وەستاون

964+ ئەحمەد مستەفا بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و بەرزبوونەوەی ئاستی لێڵیی ئاوی رووبار بۆ 12,400 NTU، گشت وێستگەکانی پاڵاوتنی ئاو کە ئاوی خواردنەوە بۆ شاری هەولێر دابین دەکەن، بە شێوەیەکی کاتی وەستاون. بەپێی راگەیەندراوەکە، بەرزبوونەوەی ڵێڵیی ئاو لە توانای تەکنیکی وێستگەکانی پاڵاوتن دەرچووە و بۆ پاراستنی تەندروستی هاوڵاتییان، وێستگەکانی ئیفراز 1، 2، 3 و فریاگوزاری وەستاون.


⬅ Back home Read full article ➡