Westga News · 8 Nov 2026
کەشناسی وادەی کۆتاییهاتنی باران و بارینی بەفر ئاشکرا کرد
وێستگەنیوز –فیردەوس دڵشاد کەشناسی پێشبینی دەکات شەپۆلی بارانبارین لە درەنگانی ئەمشەودا بە تەواوی کۆتایی پێبێت و لە حاجی ئۆمەرانیش بەفر ببارێت؛ هاوکات لەگەڵ هاتنی بارستەهەوایەکی وشک و سارد، ئاسمان ساماڵ دەبێتەوە و پلەکانی گەرما لە شەواندا بۆ 0 پلە دادەبەزن. ئەمڕۆ یەکشەممە 8ی تشرینی دووەمی 2026، بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان کاریگەریی شەپۆلی بارانبارین بە شێوەیەکی لاواز و پچڕپچڕ تا درەنگانی شەو بەتایبەت لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم بەردەوام دەبێت.
⬅ Back home
Read full article ➡