Kurdistan24 · 8 Nov 2026
شارەوانی هەولێر: لافاوەکە زیانی گیانی و مادیی زۆری لێکەوتووەتەوە
کارزان هادی: هێشتا ژمارەیەک ئۆتۆمبێل لەژێر ئاودان سەرۆکی شارەوانیی هەولێر ڕایگەیاند بەهۆی لافاوەکەی ئەم دواییەی شارەکەوە زیانی گیانی و مادیی بەرچاو بەر ماڵی هاووڵاتییان و موڵکی گشتی کەوتووە، هاوکات تیمەکانیان سەرقاڵی پاککردنەوە و سەرژمێریکردنی سەرجەم زیانەکانن. کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی کوردستان24 ئاماژەی بەوە کرد، شارەوانی زیاتر لە 600 کارمەندی بەسەر ناوچە زیانلێکەوتووەکاندا دابەش کردووە بۆ پاککردنەوەی پاشماوەکانی لافاو و ئاوەڕۆکان.
⬅ Back home
Read full article ➡