Kurdistan24 · 8 Nov 2026
رووسیا بۆ بەرپەرچدانەوەی درۆنەکان چەکی کارۆموگناتیسی بەکاردەهێنێت
رووسیا بەکارهێنانی سیستەمەکانی تێکدانی شەپۆلی کارۆموگناتیسی بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی ئۆکرانیا چڕ دەکاتەوە کە بەرەو مۆسکۆ ئاراستە دەکرێن. ئەو سیستەمانە کار لەسەر پچڕاندنی پەیوەندیی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان و تێکدانی سیستەمی ئاراستەکردنیان دەکەن، تا ئەو کاتەی لە ئامانجەکانیان دووریان دەخەنەوە. هاوکات مۆسکۆ چەکێکی کارۆموگناتیسیی پێشکەوتووتر پەرەپێدەدات. ئەمەش زیاتر بۆ سنووردارکردنی هێرشەکان و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە مووشەکە ئاساییەکان بۆ تێکشکاندنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئۆکرانیایە.
⬅ Back home
Read full article ➡