964media · 8 Nov 2026
هێشتا بەشێک لە رێگاکانی هەولێر داخراون و نەکراونەتەوە
964+ ئەحمەد شەمزین - هەولێر هێشتا بەشێک لە رێگاکانی هەولێر داخراون و نەکراونەتەوە، بەڵام هاتوچۆ لە شەقامەکانی 100 و 60 مەتری ئاساییە و هیچ کێشەیەکیان نییە. پردەکەی نزیک نەخۆشخانەی رزگاری کە بەرەو جادەی کۆیە دەڕوا، ئاوی تێدا ماوە و ئۆتۆمبێلەکانیش وردە وردە دەردەکەون، نزیک فامیلی مۆڵ و جادەی شەقڵاوەش چەند ئۆتۆمبێلێکی لێیە کە شەوی رابردوو لەکاتی لافاوەکە جێهێڵراون و تا ئێستا کەس نەچووە بەلایانەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡