Kurdsat News · 8 Nov 2026
هاتوچۆی سلێمانی: ئەمڕۆ کامێراکانی تۆمارکردنی خێرایی رێگای کەلار – دەربەندیخان دەکەون کار
ئەمڕۆ یەکشەممە کامێراکانی تۆمارکردنی خێرایی لەسەر رێگای کەلار بۆ دەربەندیخان دەکەونە کار و سەرپێچی رتۆمار دەکەن. بە گویڕەی زانیارییەکانی هاتوجۆی سلێمانی، بڕیارە لە سەعات 10ی ئەمڕۆوە 28 کامێرای تۆمارکردنی خێرایی بە سیستمی خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگای کەلار – دەربەندیخان بکەونەکار و سەرپێچیی شۆفێران تۆمار بکەن. بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیانیش، خێرایی رێگەپێدراو لەو رێگایەدا بریتییە لە (100) کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا.
⬅ Back home
Read full article ➡