کەشناسیی هەرێم: شەپۆلی بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان زیاد دەبێت
Kurdsat News · 8 Nov 2026

کەشناسیی هەرێم: شەپۆلی بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان زیاد دەبێت

کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، شەپۆلی بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان زیاد دەبێت، بەڵام لە هەولێر و دهۆک و ئیدارەی زاخۆ بارانبارین بە شێوەی پچڕپچڕ دەبێت. بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، کاریگەریی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی رووی لە ناوچەکە کردووە بەردەوامی دەبێت. ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمشەو کاریگەریی شەپۆلەکە لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەرەو لاوازی دەچێت و بارانی کەم و پچڕپچڕ دەبارێت.


⬅ Back home Read full article ➡