Kurdsat News · 8 Nov 2026
بەهۆی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین لە هەرێم و کەرکوک ئامادەکاریی بەپەلە راگەیەندرا
پێشبینی هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین و مەترسیی دروستبوونی لافاو لە هەرێمی کوردستان دەکرێت، لایەنە پەیوەندیدارەکانیش راسپێردران بۆ ئامادەکاری روبەڕوبونەوەی لافاو. ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەساتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، شەپۆلێکی بارانبارینی بەلێزمە و هەورە بروسکە لە رۆژی شەممەوە تا دووشەممە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. پێشبینی کردووە لەو ماوەیەدا لە هەولێر 25 ملیم، سلێمانی 35 ملیم، دهۆک 25 ملیم، کەرکوک 15 ملیم و هەڵەبجەش 37 ملیم باران ببارێت.
⬅ Back home
Read full article ➡