لە کەرکوک شەڕ و پێکدادان رویدا و کوژراو و بریندار هەیە
Kurdsat News · 8 Nov 2026

لە کەرکوک شەڕ و پێکدادان رویدا و کوژراو و بریندار هەیە

شەڕ و پێکدادان لە نێوان چەند ئەندامێکی ئاسایشی نیشتمانیی عیراق و مەفرەزەیەکی حەشدی شەعبی لە شاری کەرکوک رویدا، و لە ئەنجامدا دوو کەس کوژران و دوو کەسی تریش برینداربوون. سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، شەوی رابردوو لە شەقامی کۆڕنیشی شاری کەرکوک، گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان چەند کارمەندێکی ئاسایشی نیشتمانیی عیراق و مەفرەزەیەکی حەشدی شەعبیدا دروستبووە و دواتر شەڕەکە پەرەی سەندووە بۆ بەکارهێنانی چەک و رووبەڕووبوونەوەی چەکداری لە نێوان هەردوولادا.


⬅ Back home Read full article ➡