Kurdistan24 · 8 Nov 2026
شەش هەفتەیە ئەمریکا هیچ بڕە نەوتێکی عێراقی هاوردە نەکردووە
وزەی ئەمریکا رایگەیاند بۆ شەشەم هەفتەی لەسەریەک، هیچ بڕە نەوتێکی خاوی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە هاوردە نەکراوە. ئەمڕۆ یەکشەممە، 8ی تشرینی دووەمی 2026، ئیدارەی وزەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، لە هەفتەی رابردوودا تێکڕای هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمریکا لە 10 وڵاتەوە گەیشتە 6.003 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا. ئەمەش بەراورد بە هەفتەی پێشووتر کە 6.127 ملیۆن بەرمیل بوو، 124 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەمی کرد.
⬅ Back home
Read full article ➡