دەستەی دەستپاکی گەندەڵییەکی گەورەی لە ئەنبار ئاشکرا کرد
Kurdistan24 · 8 Nov 2026

دەستەی دەستپاکی گەندەڵییەکی گەورەی لە ئەنبار ئاشکرا کرد

دەستەی دەستپاکی فیدراڵیی عێراق ئاشکرایکرد، لە فرۆشتنی موڵکێکی دەوڵەت لە پارێزگای ئەنبار بە رووبەری 400 دۆنم، زیاتر لە 18 ملیار دینار لە سامانی گشتی بەهەدەر دراوە. دەستەکە لە راگەیەندراوێکدا روونیکردەوە، تیمێکی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی ئەنبار دەستیان بە بەدواداچوون و وردبینیکردن لە فەرمانگەی موڵکەکانی دەوڵەت، دەستەی گشتیی باج، بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری خانووبەرە و بەڕێوەبەرایەتیی پلاندانانی ئاوەدانیی پارێزگاکە کرد.


⬅ Back home Read full article ➡