964media · 8 Nov 2026
وریابن کامێرەکانی خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگای کەلار – دەربەندیخان کەوتنەکار
ئاگاداربن کامێرەکانی خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگای کەلار – دەربەندیخان کەوتنەکار و سەرپێچی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکانیش وک مەلیکە و شاهینەش تۆمار دەکەن. لە کاتژمێر 10ی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممەوە 8.11.2026، کامێراکان کەوتوونەتەکار و دەست بە تۆمارکردنی تیژڕەوی شۆفێران دەکەن، لەهەردوو ئاراستەی شەقامەکە 26 کامێرا دانراوە. سامان عەلی وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان بە 964ی وت، “کامێراکان سەرپێچی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکانیش تۆمار دەکەن، هەرکات بێنە بەڕێوەبەرایەتیمان دەنێردرێنە ئەستۆپاکی و ئەوکات سزاکەیان لێ وەردەگیرێت”.
⬅ Back home
Read full article ➡