Kurdistan24 · 8 Nov 2026
گەورەترین رادیۆ لە مێژووی تۆپی پێی
شەوی هەینی 7ی نۆڤێمبەری 2026 بۆ هاندەرانی یانەی رۆزاریۆ سێنترالی ئەرجەنتینی، رەنگە ناخۆشترین شەوی مێژوو بێت، ئەوان سەرەتا ئاهەنگی پاڵەوان بوونیان گێڕا کەچی دوای چەند چرکەیەک ئاهەنگەکەیان بوو بە شین و گریان. لە خولی ساڵانەی ئەرجەنتین کە هەردوو یانەی بۆکا جونیۆرز و رۆزاریۆ سێنترال تاوەکو دوا گەڕ کێبڕکێی بەدەستهێنانی ناسناوەکەیان دەکرد، رووداوێکی دەگمەن و مێژوویی دروستبوو کە بووە هۆی دڵخۆشی و نیگەرانی هاندەرانی یانەی رۆزاریۆ.
⬅ Back home
Read full article ➡