کشتوکاڵی هەولێر: ئەمساڵ پەڵەی داوە و جووتیاران دەتوانن دەست بە کێڵان بکەن
Kurdistan24 · 8 Nov 2026

کشتوکاڵی هەولێر: ئەمساڵ پەڵەی داوە و جووتیاران دەتوانن دەست بە کێڵان بکەن

بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر رایگەیاند، بارانبارینی ئەم دواییە سەرەڕای دروستکردنی لافاو و زیان لە سەنتەری شار، بۆ کەرتی کشتوکاڵ و جووتیاران زۆر بەسوود و دڵخۆشکەر بووە و زەمینەیەکی لەباری بۆ کێڵانی زەوییەکان رەخساندووە. هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی کوردستان24 ئاماژەی بەوە کرد، بارانبارینەکەی دوێنێ شەو پێچەوانەی ئەو زەرەر و زیانانەی لە سەنتەری شاری هەولێر بەسەر هاووڵاتیاندا هێنا، بۆ کەرتی کشتوکاڵ دڵخۆشکەر بوو.


⬅ Back home Read full article ➡