Kurdistan24 · 8 Nov 2026
کەشناسیی هەرێم: لەسەنتەری شارەکان نمەباران و لە لووتکەی چیاکان بەفر دەبێت
بەرێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمان هەور و تەم دەبێت. کەشناسیی هەرێم رایگەیاند،، لە ئێستا کاریگەری شەپۆڵی باران بارین لەسەر ناوچەکەمان لاوازە، بەڵام پێشبینی دەکرێت کەشی ئەمڕۆ یەکشەممە 8-11-2026، بە گشتی ئاسمان بەردەوام هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تەم، بەڵام لە نیوەڕۆ کاریگەری تەم کۆتای دێت. هەروەها چەند تاوە بارانێک بە گوێرەی پێشبینیەکانی ئێستا لە کاتی جیا جیا دەبارێت.
⬅ Back home
Read full article ➡