964media · 8 Nov 2026
بەحرەین بڕیاری گەڕاندنەوەی باڵیۆزی خۆی بۆ عێراق راگەیاند
964+ ئەحمەد مستەفا وەزیری دەرەوەی بەحرەین، عەبدوللەتیف بن ڕاشد ئال زەیانی، بڕیاری گەڕاندنەوەی باڵیۆزی شانشینی بەحرەین بۆ عێراق راگەیاند، هەنگاوێک کە ئامانجی بەهێزکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە. وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا بەحرەینییەکەی، ئەنجامەکانی سەردانی عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بۆ مەنامە تاوتوێ کردووە.
⬅ Back home
Read full article ➡