بارسێلۆنا بۆ یەکلاکردنەوەی پێشەنگی لالیگا دەچێتە مەدرید
Rudaw · 8 Nov 2026

بارسێلۆنا بۆ یەکلاکردنەوەی پێشەنگی لالیگا دەچێتە مەدرید

رووداو دیجیتاڵ یانەی بارسێلۆنا، لە یارییەکی لووتکە و بەهێزدا دەبێتە میوانی ئاتلێتیکۆ مەدرید و پێویستی بەبردنەوەیە بۆ ئەوەی لە هەردوو رکابەرە مەدریدییەکە دووربکەوێتەوە. لە رکابەرییەکانی گەڕی 12ی لالیگا، کاژێر 23:00 یانەی بارسێلۆنای پێشەنگی ریزبەندی خولەکە، لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی ئاتلێتیکۆ مەدرید و ئەمە یاریی لووتکەی ئەم گەڕەی خولەکەیە. بارسا پێویستییەکی زۆری بەبردنەوەی ئەم یارییە هەیە، چونکە رکابەرییە لەسەر پێشەنگی ریزبەندی خولەکە، کێ یارییەکە بباتەوە ئەو پێشەنگ دەبێت.


⬅ Back home Read full article ➡