Rudaw · 8 Nov 2026
وردەکاریی شەڕی نێوان یاریزانانی ڤالێنسیا و ریال مەدرید
رووداو دیجیتاڵ رێڕەوی بەرەو ژووری جلگۆڕین، لە یاریگای مێستایا، پێکدادانی تووندی نێوان یاریزانانی ڤالێنسیا و ریال مەدرید و بەرپرسانی ڤالێنسیای بەخۆوەبینی، پاشئەوەی ریال مەدرید بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەسەر یانەی خاوەن یاریگادا بەدەستهێنا. یارییەکە دوێنێ لە گەڕی 12ی لالیگا ئەنجامدرا، فیدریکۆ ڤاڵڤێردی، ئاردا گولەر و کیلیان ئێمباپێ گۆڵەکانی ریال مەدریدیان تۆمارکرد. یارییەکە چەندین حاڵەتی تووندوتیژی نێوان یاریزانانی هەردوو یانەی بەخۆوەبینی.
⬅ Back home
Read full article ➡