Kurdistan24 · 8 Nov 2026
هاتوچۆی هەولێر: ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە کاتی لافاوەکە سەرپێچییان کردووە دەبەخشرێن
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە لێدوانێکدا بۆ کوردستان24 رایگەیاند؛ ئەو ئۆتۆمبێلانەی ئەمشەو سەرپێچییان کردووە دەبەخشرێن و سەرپێچییەکانیان بۆ هەژمار ناکرێت. ئەمڕۆ یەکشەممە، 8ی تشرینی دووەمی 2026، عەقید هێمن حەمەد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر راگەیاند، تیمەکانیان لە شەوی رابردووەوە بەردەوامن لە دەرهێنانی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بەهۆی کۆبوونەوەی ئاوی بارانەوە ژێرئاو کەوتوون و بوونەتە هۆی دروستبوونی ئاستەنگی هاتوچۆ لە شەقامەکاندا.
⬅ Back home
Read full article ➡