Kurdistan24 · 8 Nov 2026
بەمزووانە نەوتی سپی ماڵان لە سنووری هەولێر دابەش بکرێت
بڕیارە بەمزووانە پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا لە سنووری پارێزگای هەولێر دەست پێبکات. لەم بارەیەوە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، وردەکاریی پرۆسەکە و قەبارەی ئەو نەوتەی کە بڕیارە لە بەغداوە بنێردرێت، ئاشکرا دەکات. لەوبارەوە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە کوردستان 24ی راگەیاند، حکوومەتی فیدراڵیی عێراق بڕیاری داوە 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، بەڵام سەرەڕای هاتنی وەرزی سەرما، تا ئێستا هیچ بڕێک لەو نەوتە نەگەیشتووەتە هەرێم.
⬅ Back home
Read full article ➡