964media · 8 Nov 2026
زیانەکانەکانی لافاو لەم کۆڵانەی هەولێر زۆرترە
964+ رێباز یونس - هەولێر پەیامنێری 964 چووەتە شوێنێکی دیکەی هەولێر و زیانەکان لەوێ زۆرترن، ئۆتۆمبێل لەسەر یەک ماونەتەوە و قوڕ و لیتەیەکی زۆر لەوێ کۆبووەتەوە. هاوڵاتییەک لەوێ قسەی کردووە و دەڵێ، هەندێک لەو ماڵانە هیچیان بۆ دەرنەچووە و کەلوپەلیان بەر لافاو کەوتووە. ئێوارەی دوێنێ و دوای هاتنی شەپۆلێکی بارانی بەلێزمە، لافاو لە زۆربەی گەڕەکەکانی هەولێر دروستبوو، جگە لە زیانە ماددییەکان، لە گەڕەکی هەولێری نوێ منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵان لەناو ئۆتۆمبێلەکەی باوکی خنکا.
⬅ Back home
Read full article ➡