964media · 8 Nov 2026
دوو ئۆتۆمبێل هێشتا لە ژێرزەمینی نەخۆشخانەی ژین لەژێر ئاودان
964+ ئەحمەد شەمزین - هەولێر ژێرزەمینی نەخۆشخانەی ژین لە هەولێر پڕبووە لەئاو و هێشتا دوو ئۆتۆمبێل لەژێر ئاودا ماونەتەوە. پەیامنێری 964 چووەتە لای نەخۆشخانەکە و قسەی لەگەڵ کارمەندانی نەخۆشخانەکە و ئەو تیمانە کردووە کە خەریکی خاوێنکردنەوەی شوێنەکان، ئەوان دەڵێن، تا ئێستا نزیکەی 100 تانکەر ئاویان لە ژێرزەمینەکە هێناوەتە دەرەوە و هێشتاش ئاوی تێداماوە. ئاماژەیان بەوەشکرد، دوو ئۆتۆمبێل لەژێرزەمینەکە لەناو ئاودا ماون و تا ئاوەکە بەتەواوەتی بەتاڵ نەبێ، ناتوانن بیانهێننە دەرەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡