964media · 8 Nov 2026
دوکانی کەمالیاتەکانی هەولێر زەرەر و زیانێکی زۆریان کردووە
964+ ئەحمەد شەمزین - هەولێر ژمارەیەک دوکانی کەمالیاتی ئۆتۆمبێل لە شەقامی 60 مەتری هەولێر، لە دوێنێ شەوەوە پڕبوون لە ئاو و زەرەر و زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە. خاوەن دوکانەکان بۆ دەرکردنی ئاوی نێو دوکانەکانیان پەنایان بۆ کۆمپانیایەک بردووە تا بە تانکەر ئاوەکەیان بۆ دەربکات و خاوەنی کۆمپانیاکەش بە 964ی وت: لە بەیانی زووەوە خەریکین و نزیکەی 200 بۆ 300 تانکەر ئاو لە شوێنەکە کۆبووەتەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡