Westga News · 8 Nov 2026
کەشناسیی هەرێم بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە
وێستگەنیوز- نێچیرڤان کەمال شەپۆلێکی چڕی بارانبارین سەرتاسەری هەرێمی کوردستانی گرتەوە؛ لە هەولێر بەهۆی زۆریی ڕێژەی دابارینەوە لافاو دروست بوو، لە سلێمانیش بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ئاستی بارانبارین بەرزبوونەوەیەکی پێوانەیی تۆمارکردووە. بەپێی ئامارەکانی کەشناسی، زۆرترین بڕی بارانبارین لە سنووری پارێزگای هەولێر لە چۆمان بە 88.5 میلیمەتر تۆمارکراوە. لە سەنتەری شاری هەولێریش 70 میلیمەتر باران باریوە، ئەمەش هۆکاری سەرەکیی دروستبوونی لافاو بووە.
⬅ Back home
Read full article ➡