Westga News · 8 Nov 2026
شاندی دانوستانکاری هەرێم بۆ پرسی بودجەی 2027 گەیشتە بەغدا
وێستگەنیوز- نێچیرڤان کەمال شاندی باڵای دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پشکی هەرێم و شایستەی دارایی مووچەخۆران لە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027دا، گەیشتە بەغدا. ئەمڕۆ یەکشەممە (8ی تشرینی دووەمی 2026)، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە: شاندەکەی هەرێم لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدڕاڵ کۆدەبێتەوە. ئامانجی سەردانەکە خستنەڕووی تێبینییەکانی هەولێرە لەسەر بڕگەکانی ڕەشنووسی پرۆژەیاسای بودجە.
⬅ Back home
Read full article ➡