بۆ لافاوەکەی هەولێر لیژنە پێکهێنرا و رێڕەوەکان پاک دەکرێنەوە
964media · 8 Nov 2026

بۆ لافاوەکەی هەولێر لیژنە پێکهێنرا و رێڕەوەکان پاک دەکرێنەوە

964+ ئەحمەد مستەفا پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو، لایەنە پەیوەندیدارەکانی شارەکەی کۆکردەوە و پێنج بڕیاری بەپەلە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ لێکەوتەکانی لافاوەکەی هەولێر دران. بڕیارەکان ئەمانەن: یەکەم: پێکهێنانی ژوورێکی هاوبەش بۆ پاککردنەوەی شەقام و کۆڵانە زیانلێکەوتووەکان. دووەم: پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەت بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی لافاوەکە. سێیەم: تۆمارکردن و خەمڵاندنی زیانە ماددییەکانی هاووڵاتیان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی. چوارەم: پاککردنەوەی ڕێگاوبانەکانی ناو و دەوروبەری هەولێر.


⬅ Back home Read full article ➡