Westga News · 8 Nov 2026
هاتووچۆی هەولێر: ئەو سەرپێچییانەی لە کاتی لافاوەکەدا ئەنجامدراون هەژمار ناکرێن
وێستگەنیوز- بابان عومەر بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر دڵنیایی دەداتە شۆفێران کە سەرجەم ئەو سەرپێچییانەی لە کاتی دروستبوونی لافاو و بارانە بەخوڕەکەدا تۆمار کراون هەژمار ناکرێن و لێخۆشبوون دەیانگرێتەوە. ئەمڕۆ یەکشەممە 8ی تشرینی دووەمی 2026، عەقید هێمن حەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر بەمیدیای پارتی رایگەیاند، تیمەکانیان لە شەوی رابردووەوە بەردەوامن لە دەرهێنانی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بەهۆی کۆبوونەوەی ئاوی بارانەوە ژێرئاو کەوتوون و بوونەتە هۆی دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ لە شەقامەکاندا.
⬅ Back home
Read full article ➡