دێربییەکی باکووری کوردستان لە مێردین دەکرێت
Rudaw · 8 Nov 2026

دێربییەکی باکووری کوردستان لە مێردین دەکرێت

رووداو دیجیتاڵ لە خولی پلە یەکی تورکیا و لە دێربیی باکووری کوردستاندا، هەردوو یانەی مێردین سپۆر و باتمان پەترۆلسپۆر رووبەڕووی یەکدەبنەوە و رکابەری لەسەر پلەکانی پێشەوەی ریزبەندی خولەکە دەکەن. لە رکابەرییەکانی گەڕی 14ی خولی پلە یەکی تورکیا، ئەمڕۆ ئێوارە کاژێر 19:00 لە یارییەکی لووتکە و دێربییەکی کوردستاندا، یانەی مێردین سپۆر لەنێو یاریگا و هاندەرانیدا بەرامبەر باتمان پەترۆلسپۆر یاریی دەکات.


⬅ Back home Read full article ➡