Kurdistan24 · 8 Nov 2026
تورکیا و بەریتانیا هاوخەمیی خۆیان بۆ زیانلێکەوتووانی هەولێر رادەگەیەنن
کونسوڵخانەی گشتیی تورکیا لە هەولێر ئەمڕۆ بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لە هەولێر و دەوروبەری، کە زیانی گیانی و ماددی لێکەوتووەتەوە و کاریگەریی نەرێنی لەسەر ژیانی رۆژانەی هاووڵاتییان دروست کردووە، پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە. کونسوڵخانەی گشتیی تورکیا لە پەیامەکەیدا هاوخەمیی خۆی دەربڕی و رایگەیاند "داواکارین خودای گەورە ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە بخاتە بەر رەحمەتی خۆی؛ سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆمان ئاراستەی کەسوکاریان و تەواوی گەلی عێراق دەکەین".
⬅ Back home
Read full article ➡