بەهۆی نقوومبوونی بەلەمێکی کۆچبەران زیاتر لە 20 کەس گیانیان لەدەستدا
Kurdistan24 · 8 Nov 2026

بەهۆی نقوومبوونی بەلەمێکی کۆچبەران زیاتر لە 20 کەس گیانیان لەدەستدا

دەسەڵاتدارانی سەنیگال رایانگەیاند، بەهۆی نقوومبوونی بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی باکووری رۆژئاوای وڵاتەکە، 21 کەس گیانیان لەدەست دا. ئەمڕۆ یەکشەممە، 8ی تشرینی دووەمی 2026، وەزارەتی ناوخۆی سەنیگال لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای نقوومبوونی بەلەمێکی کۆچبەران توانیمانە تەرمی 21 کەس بدۆزینەوە و کەسێکیش رزگار کراوە. وەزارەتەکە روونیکردەوە، دەزگا پەیوەندیدارەکانی دەوڵەت بۆ بەردەوامبوون لە ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان، رزگارکردن و هاوکاریکردنی خێزانەکان، خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.


⬅ Back home Read full article ➡