VAR · 8 Nov 2026
سەرۆکی شارەوانیی هەولێر: لافاوەکەی دوێنێ زیانی گیانی هەبووە و زیانی ماددی زۆریشی بە هاووڵاتییان و موڵکی گشتی گەیاندووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر ڕایگەیاند، شارەوانی زیاتر لە 600 کارمەندی بەسەر ناوچە زیانلێکەوتووەکاندا دابەش کردووە بۆ پاککردنەوەی پاشماوەکانی لافاو و ئاوەڕۆکان.وتیشی؛ بەداخەوە لافاوەکە زیانی گیانی هەبووە، هاوکات زیانێکی زۆری مادییش بەر ماڵی هاووڵاتییان و موڵکی گشتی کەوتووە، بەڵام تا ئێستا بەهۆی بەردەوامیی کارەکان، ئاماری ورد و کۆتایی زیانەکان بەردەست نییە.
⬅ Back home
Read full article ➡