هاتووچۆی هەولێر بۆ رووداو: سەرپێچیی شۆفێران لەکاتی لافاوەکەدا هەژمار ناکرێت
Rudaw · 8 Nov 2026

هاتووچۆی هەولێر بۆ رووداو: سەرپێچیی شۆفێران لەکاتی لافاوەکەدا هەژمار ناکرێت

گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بە رووداوی گوت، سەرپێچیی شۆفێران کە لەکاتی لافاوەکەدا بەناچاریی شەقامەکانیان گۆڕیوە و کامێراکانی چاودێری تۆماریان کردوون، هەژمار ناکرێت. رۆژی یەکشەممە، 8ی تشرینی دووەمی 2026، هێمن ئەمین، گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر بە رووداوی راگەیاند: "بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخەی دروست بووە بەهۆی لافاوەوە، بڕیارماندا بە لێخۆشبوون لەو سەرپێچییانەی کە بە ناچاری بەهۆی لافاوەوە تۆمار کراون".


⬅ Back home Read full article ➡