Kurdistan24 · 8 Nov 2026
سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییانی لافاوی هەولێر دەکات
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 11/8، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییانی لافاوەکەی شەوی ڕابردووی شاری هەولێر، خوالێخۆشبووان محەممەد ڕەسوول و مستەفا سەرکەوت کرد و هاوخەمیی قووڵی خۆی پێگەیاندن. هەروەها پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو، بە نوێنەرایەتیی سەرۆکی حکومەت، بەشداریی لە هەردوو پرسەکەدا کرد و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کۆچکردووان کرد.
⬅ Back home
Read full article ➡