Kurdistan24 · 8 Nov 2026
کۆنگرێس هەوڵی دوورخستنەوەی هێگسێت دەدات
سەرکردەکانی پارتی کۆماری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا خۆیان بۆ یاخیبوونی ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی پارتەکەیان ئامادە دەکەن، بە مەبەستی دەنگدان لەسەر لێپێچینەوە و دوورخستنەوەی پێت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکا بەهۆی بەردەوامیدانی نایاسایی بە جەنگی دژ بە ئێران. یەکشەممە 8ی تشرینی دووەمی 2026، بەگوێرەی راپۆرتێکی پێگەی ئەکسیۆس، دوای شکستی قورسی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنی نیوەی خول، تووڕەیی لە ناو پارتەکەدا بە ئاراستەی هێگسێت چڕبووەتەوە، کە وەک رووخساری سەرەکیی جەنگی هەشت مانگەی ئێران دەبینرێت.
⬅ Back home
Read full article ➡