دەستەی دەستپاکی: سزای 14 ساڵ زیندانیکردن بەسەر پارێزگاری پێشووی سەلاحەدیندا سەپێنرا
Kurdistan24 · 8 Nov 2026

دەستەی دەستپاکی: سزای 14 ساڵ زیندانیکردن بەسەر پارێزگاری پێشووی سەلاحەدیندا سەپێنرا

دەستەی دەستپاکی فیدراڵی ڕاگەیاند، دوو بڕیاری سزای غیابی بە بەندکردنی 14 ساڵ بۆ پارێزگاری پێشووی سەلاحەدین دەرچووە، بە تۆمەتی زیانگەیاندنی بە سامان و بەرژەوەندییەکانی ئەو شوێنەی کە تێیدا کار دەکات. یەکشەممە 8ی تشرینی دووەمی 2026، دەستەی دەستپاکی فیدراڵی، لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە دا، دادگای تاوانەکان بۆ روبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، دوو بڕیاری سزای غیابی، هەر یەکەیان بۆ ماوەی حەوت ساڵ، دژی پارێزگاری پێشووی سەلاحەدین (عەمار جەبر خلیل) بەپێی ماددەی (340) دەرکردووە کە بەدوای یەکدا جێبەجێ دەکرێن.


⬅ Back home Read full article ➡